
یاسای مۆڵه‌تی 5 ساڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆمار كرا؛ دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
باسک نێت
یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ماوه درێژ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا.
دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی ئه‌م یاسایه كه ئه‌مدواییه په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی كرد، فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی (5 ساڵ) مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كه هه‌میشه‌یی بێت و لانی كه‌م 2 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت (واتا فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست ناگرێته‌وه).
دووه‌م: له‌و ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ر له مۆڵه‌تدایه، ده‌توانێت (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر یاخود دكتۆرا)بخوێنێت، به‌ڵام بڕوانامه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی وه‌زیفی ئه‌ژمار ناكرێت.
هه‌ر به‌پێی یاساكه، له‌دوای ئه‌م 5 ساڵه‌وه، فه‌رمانبه‌ر بۆی هه‌یه بۆ جاری دووه‌م موڵه‌تی 5 ساڵی تر وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ پێنج ساڵی دووه‌م (نیوه‌ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی) پێده‌درێت.




