
رابه‌ری باڵای ئێران
هێرشی سه‌ربازی ده‌ستپێبكاته‌وه؛ ئه‌مجاره ئێران كات و كۆتاییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات
باسك نيت
موجته‌با خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان:
هه‌ر جۆرە هەڕەشەیەک دەبێت بەشێوه‌یه‌كی خێرا‌و کاریگەر، بەبێ سنوردارکردنی جوگرافی وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئەگەر دوژمنان جارێکی تر هێرشی سەربازی یان تیرۆریستی دەستپێبکەنەوە، ئەوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلله‌تی ئێرانن کە کات و مەرجەکانی کۆتاییهێنانی دیاری دەکەن.
بانکی ئامانجەکان بە شێوەیەک نوێ بکرێتەوە کە هەموو جۆرە سەروەت و سامانێکی ماددی و ناماددی دوژمنی ئەمریکی- زایۆنی لە دەستی هێزە چەکدارەکاندا بێت.
یه‌كخستنی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه له داڕشتنی نه‌زمی نوێی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌دا كاریگه‌ری چاره‌نوسسازی هه‌یه.




