ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ

نەخشەڕێگەی یەکڕیزی لە ئایاسۆفیاوە؛ کۆتاییهاتنی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان

نەخشەڕێگەی یەکڕیزی لە ئایاسۆفیاوە؛ کۆتاییهاتنی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان

​بە بەشداری بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەووی ئیسلامی مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز و لە پاش سێ ڕۆژ لە گفتوگۆ و کۆبوونەوەی بەردەوام، ئەمڕۆ هەینی (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە «دوورگەی دیموکراتی و ئازادی» لە تورکیا کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

​لە دوای نوێژی هەینی و لە ناوچەی مێژوویی مزگەوتی «ئایاسۆفیا» لە ئەستەنبۆڵ، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پەیام و وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا، جەختی لەسەر پێویستیی حەتمیی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیی وڵاتان و گەلانی موسڵمان لە ئاستی جیهاندا کردەوە و هیواخواز بوو گەلانی ئیسلامی لەبەرامبەر ئاستەنگەکاندا بە ئیرادە و هەڵوێستێکی یەکگرتووەوە ڕووبەڕووی داهاتوو ببنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close