ئابووریجیهانهەواڵ

تورکیا و ئەمریکا ڕێكکەوتننامەیەکی ھاریکارییان لە بواری وزەی ئەتۆمدا واژوو کرد

باسک نێت

کۆمپانیای ھاوبەشی وزەی ئەتۆمی تورکیا ” TÜNAŞ” و ئاژانسی ئەمریکا بۆ بارزگانیی و گەشەپێدان “USTDA” ڕێكکەوتننامەیەکی ھاریکارییان لە بواری وزەی ئەتۆمدا واژوو کرد.

وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار لە “ماڵی تورکی” لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، کۆمپانیای ھاوبەشی وزەی ئەتۆمی تورکیا و ئاژانسی ئەمریکا بۆ بارزگانیی و گەشەپێدان ڕێكکەوتننامەیەکی ھاریکارییان لە بواری وزەی ئەتۆمدا واژوو کردووە.

بەپێی ڕێککەوتننامەکە، دیزاینی ڕیاکتۆری ئەتۆمی بچووکی لەلایەن چوار کۆمپانیای ئەمریکا دەکرێت، ھەروەھا پێنج دیزاینی جیاواز بۆ ڕیاکتۆری نەوەی چوارەم کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە پەرەیان پێدراوە دەکرێت.

لەوبارەیەوە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ” NSosyal” نووسیوویەتی:

“لە چوارچێوەی رێککەوتننامەکەدا، ھەڵسەنگاندنێکی گشتگیر دەکەین بۆ جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای نەوەی نوێی بۆ وزەی ئەتۆمی لە وڵاتەکەمان”.

ئالپارسلان بایراکتار ڕاشیگەیاندووە: “ئێمە بڕیارمانداوە تێکەڵەی وزەمان ھەمەچەشن بکەین، ئەوەش بەپێی ئامانجەکانمان کە دەمانەوێت تا ساڵی ٢٠٥٣ سەربەخۆیی تەواوی وزە، بەدەستبھێنین

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close