
سبه‌ینێ عێراق 6 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی دادگایی ده‌كات؛ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كرێت بۆ پاریس
باسک نێت
به‌پێی راپۆرتی رادیۆی (مۆنت كارلۆ)، پارێزه‌ری ئه‌م تۆمه‌تبارانه، له‌لایه‌ن خوشكی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی واده‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا نزیكبووه‌ته‌وه‌و ره‌نگه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ڕێوه‌به‌ری كونسوڵگه‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه، پارێزەرانی بەرگریش ئاگادارکردنەوەیەکیان پێگەیشت و تێیدا هاتووە، “ئاگادارکراینەوە ڕەنگە لە 20ی ئەیلولەوە دانیشتنەکان سەبارەت بە هاوڵاتیانی فەرەنسی بەڕێوەبچێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاندووه، دادگایكردنی سبه‌ینێ 6 هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له‌خۆده‌گرێت وه‌كو گروپی یه‌كه‌می ئه‌و گیراوانه‌ی كه ساڵی 2025 له سوریاوه ره‌وانه‌ی عێراق كراون.
ساڵی رابردوو دوای هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد، ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانیانی داعش ره‌وانه‌ی عێراق كراون، له‌ناویاندا 47 كه‌سیان فه‌ره‌نسی هه‌بوون، دواتر‌و له پرۆسه‌یه‌كی تردا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 5 بۆ 6 فه‌ره‌نسی تر ره‌وانه كران، كۆی گشتی ئه‌و گیراوانه‌ی له سوریاوه ره‌وانه‌ی عێراق كران به‌رزبووه‌وه بۆ 5700 كه‌س له هاوڵاتی 60 وڵاتی جیهانن.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌موو گیراوان كۆتایی هاتووه‌و دادگایكردنیان ده‌ستپێده‌كات.
پارێزه‌ران (ماری دوزیه، ماتی‌و باگار، ڤیكتوار دۆمیێر، پاولین گامبا، مارتینی، باپاتیست فاشۆن) داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تباران بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌مه بۆ زامنكردنی دادگایكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌و پاراستنیان له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان.
پارێزه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌ركۆنه‌ی نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت ده‌كه‌ن له‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له عێراق به‌رامبه‌ر به بریكاره‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر، كه به‌وته‌ی ئه‌وان وایكردووه نه‌توانن به‌رگریی له‌خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ناتوانن له دادگای عێراق به‌رگریی له بریكاره‌كانیان بكه‌ن.
به‌ڵام بەڕێوەبەرایەتی كاروباری هاوڵاتیانی فەرەنسا لە دەرەوەی وڵات ده‌ڵێ: ئه‌م پارێزه‌رانه دەتوانن هاوکارانی عێراقی دیاری بکەن، بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری دادگاییکردنەکان و ئاگاداركردنیان لە وردەکارییەکانی دانیشتنەکان”.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش رایگەیاند، تۆمەتباران له پارێزگاری کونسوڵگەری بەهرەمەند ده‌بن.




