ئابووریڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

داهاتی قەرزی كارەبا مانگی رابردوو زیاتر لە (375) ملیار دینارە

داهاتی قەرزی كارەبا مانگی رابردوو زیاتر لە (375) ملیار دینارە

باسک نێت

لەماوەی یەك مانگی رابردوو (500) هەزار هاوبەشی كارەبا قەرزی كۆنی كارەبایان گەڕاندووەتەوە، كۆی داهاتەكەی لە نێوان (350 بۆ 375) ملیار دیناربووە.

رۆژی 22ـی تەمموووزی 2026،لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا قەرزی كۆنی كارەبا 50% داشكاندنی بۆ بكرێت، قەرزەكە دەبێت پێش پرۆژەی ڕووناکی لە بەرواری 3/8/2026 تاوەکو 10/9/2026 راگەیاند.

بە وتەی کۆژان یاسین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی: لەماوەی یەك مانگدا (3/8 – 3/9) نزیکەی ( 500 هەزار) هاوبەشی کارەبا سوودیان لەو دەرفەتە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کۆنی کارەبا ڕایگەیاندووە.

بە پێی بەدواداچوونەكان زۆربەی ئەوانەی قەرزی كۆنیان لابووە لەسەرو ملیۆن و دوو ملیۆن دینارەوە بووە، بۆیە نەیانگەڕاندووەتەوە، بۆیە ئەگەر بە تێكڕا لە نێوان (500 هەزار بۆ 750 هەزار) دینار لەو (500) هەزار هاوبەشە وەرگیرابێت ئەوا دەكاتە:

– 500 هەزار هاوبەش * 750هەزار دینار = 375 ملیار دینار

واتا تەنیا داهاتی قەرزی وەرگیراوی كارەبا لەماوەی مانگی رابردوودا لە نێوان (350 بۆ 375) ملیار دینار بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close