ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتینوسەران
زانینی مێژوو ، ناسینی واقیع و بینینی ئایندە

زانینی مێژوو ، ناسینی واقیع و بینینی ئایندە
نزار کمال✍️باسک نێت
زۆرێکمان مێژوو ، ئێستای سەرکردایەتی سیاسی کوردستانمان دیوە و گوێبیستی لێدوانە سیاسی و دیبلۆماسیەکانیان بووین و هەڵوێست و هەڵسوکەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانیان بۆتە جێگەی تێڕامان و خوێندنەوە و لێوردبوونەوە ..
ئەوەی ڕوونە بەشێکی دیاری ئەم سەرکردانە دەیان مەکینەی اعلامی و دبلۆماسی و اقتیصادی و تەنانەت ڕێکخراوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە زەبری پارە و کڕینی میدیاکار ، دبلۆمات و ڕاوێژکار بونەتە شەبەحی شاشەکان و دەیان هەزار دۆلار لە شۆ و فوکردنەخۆ خەرج دەکەن تا ناو و ناوبانگیان لەنێو خەڵکی بگوترێتەوە .
گەورەدەبن و هەندێک جار عوامفریبیان دەگاتە ئاستێک خەڵکی خۆبەقیافەیاندا هەڵدەواسن و وێنەی یادگاریان لەگەڵ دەگرن ..
بەڵام دەگمەن سەرکردەیەکمان هەیە بتوانێت خوێندنەوە و لێکدانەوەکانی چینێکی باڵای بەمەعریفە و ڕۆشنفیکر تەفسیر بۆ خوێندنەوەکانی بکەن و ببێتە مانشێتی ڕۆژنامە و پۆدکاستی پەیج و میدیاواقیعیەکان و مانیفێستی گفتوگۆی ڕۆشنبیران و بونیادی خوێندنەوەیەکی عەقڵانی و دروستی لەسەر هەڵبچنن .
لەم نێوەندەدا گفتوگۆی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ( مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز) لەگەڵ ڕۆژنامەنوسی دیار ( مصطفی شیخ ) بووە بابەتی گرنگی میدیا جیهانی و نێوخۆیی و ناوچەییەکان
بەرەنجامی دونیابینیە ڕوونەکانی ئەم سەرکردەیە لەڕابردوودا و خوێندنەوە وردەکانی بۆ ئاڵەنگاریە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، ڕۆشنبیران وەک شیکاریەکی گرنگی سیاسی بۆ گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لێیان ڕوانی.
ئەمە وایکرد بەبێ پاوەری پارە و ڕیکلام و کاربۆکردنی پرۆپارەیی پۆدکاستەکەی سەدان هەزار بینەری هەبێت و لەماوەیەکی کەمدا نزیک بە دووملێۆن بینەر و سەدان خوێندنەوە و ڕێپۆرتاژ و هاژتاک لە پۆدکاستەکەی وەک پارادیم وەرگیرا .
ئەمەش جگە لە ڕاستگۆیی لە درکاندنی حەقیقەتەکانی مێژوو ، ناسینی واقع و دوونیابینیەکی پڕچەک بە بیر و زانیاری هیچی تر نەبوو.




