كوردستانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ دەكات و ئاشكرای دەكات “کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا”.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە: “لەماوەی رۆژانی رابردوو بەهۆی راگرتنی جموجۆڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا. سوپاس بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست، سوپاس بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان”.

وەزارەتی تەندروستی لەو راگەیەندراوەدا دەڵێ: “داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەکەین”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close