جیهانهەواڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان: عەلی زەیدی وتی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ توركیا رەوانە دەكەین

رەجەب تەیب ئەردۆغان:
عەلی زەیدی وتی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا دەكەین؛ ئیتر پێویست ناكات لە دەرگای ئەم و ئەو بدەین

باسک نێت
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاوبەشدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرەی پایتەخت:
سروشت دوو رووباری پێبەخشیووین لە عێراق و دەمانەوێت رووباری تر دروست بكەین كە ئەویش دەریای رێگای گەشەپێدانە.

لە ئێستاوە دەستدەكەین بە كاركردن لە رێگای گەشەپێدان و وڵاتەكانمان دەبنە خاڵی بە یەكگەیشتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
لە بواری وزەشدا پەمپەكردنی نەوت لەڕێی توركیاوە دوو هێندە دەكەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان:

عەلی زەیدی وتی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ توركیا رەوانە دەكەین.
ئیتر پێویست ناكات لە دەرگای ئەم و ئەو بدەین، دراوسێكەمان رۆژانە یە ملیۆن بەرمیل نەوتمان بۆ رەوانە دەكات و بەشی پێویستیەكانمان دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close