
ڕێگا نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکاربهێنرێت
باسک نێت
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق:
بڕیارەکانی حکومەتی عێراق توند و ڕوونن سەبارەت بە ڕێگریکردن لە هەر چالاکییەکی دوژمنکارانە یان کردەوەیەکی سەربازیی لەسەر خاکی عێراق، لەلایەن هەر لایەنێک بێت.
سەروەریی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکی دیکەیە، سەرەڕای بارودۆخە سەخت و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کە دەرەنجامەکانی لەم دواییانەدا توندتر بوونەتەوە، ڕێگا نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




