جیهانهەواڵ

تره‌مپ تا هه‌ینی هورمز به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه‌

تره‌مپ
تا هه‌ینی هورمز به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه‌؛ ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌

تا ڕۆژی هەینی گەرووی هورمز بە تەواوی ده‌كرێته‌وه‌.

ئێران دەیەوێت ئەمە یەکلایی بکاتەوە و باوەڕم وایە کارەکان بە خێرایی بەرەوپێش دەچن.
ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت و گەرووی هورمز تەنانەت دوای ماوەی 60 رۆژه‌كه‌ش بە بێ وه‌رگرتنی باج بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

دەقی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بە فەرمی بڵاو دەکەینەوە.

پێشبینی دەکەم قۆناغی دووەمی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە خێرایی بەرەو پێشەوە بچێت.

من باوەڕم وایە هەموو وڵاتان بەشداری ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام دەکەن.
ئەم ڕێککەوتنە سەبارەت بە یەک شت بوو، ئەویش ڕێگریکردن لە ئێران بۆ ئەوەی هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەبەستین و دەقی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دەخوێنمەوە.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران ئه‌نێرم بۆ كۆنگرێس بۆ پێداچوونه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close