
ڕۆیتەرز: پاکستان هەشت هەزار هێزی بەرگریی ناردووە بۆ سعوودیە
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، پاکستان هەشت هەزار سەرباز و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ عەرەبستانی سعوودی ناردووە.
ئەم هێزانە بە ئامانجی پاراستنی سعوودیە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئێران جێگیرکراون، ئەمە لە کاتێکدایە پاکستان ڕۆڵی سەرەکیی نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەگێڕێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




