جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا: بەوردی چاودێری پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەكەین و نابێت میلیشیای تیادابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
بەوردی چاودێری پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەكەین و نابێت میلیشیا تیرۆریستیەكانی تیادابێت

باسک نێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتۆن بەردەوامە لە چاودێریکردنی وردی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بەغداد بژاردەیەکی هەیە دەبێت ئەنجامیبدات سەبارەت بە بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە حکومەتی داهاتوودا.

لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێكی ماڵپەڕی “الحرة”دا هاتووە، سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و تێڕوانینی ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق.

وتەبێژەکە جەختی لەوە کردەوە، نابێت میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران هیچ رۆڵێکیان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا هەبێت، هەروەها نابێت پارەی حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک بۆ پشتیوانی لەم میلیشیا تیرۆریستیانە بەكاربهێنرێت.
وتوشيەتى، ئەمریکا لەسەر ئەم بنەمایە سیاسەتی خۆی لەگەڵ حکومەتی نوێدا پیادە دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close