ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامینوسەران

هزری بزافی مامۆستا مەلا عوسمان لە ئاوێزانی کلتوری کوردی و ئیسلامیی

هزری بزافی مامۆستا مەلا عوسمان لە ئاوێزانی کلتوری کوردی و ئیسلامیی

شۆڕش کەمال✍️باسک نێت

زۆرجارباس لە ژیانی کەسی و کاریزمایی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز ڕابەری کۆچکردوی بزووتنەوەی ئیسلامی دەکرێت جا ئەم باسانە چی بەشێوەی ئەدەبیات بێت یان توێژینەوەی زانستی و سیاسی لێرە جێگەی تێڕامانە کە کەمترین کار لەسەر هزری بزافی و تێگەیشتن کراوە لە ” فیقهی واقیع”، کە هەرخۆی ئەو قوتابخانەیە لەسەر بنەماکای تێگەیشتن و پێداویستی سەردەمەکەی خۆی بڕیاری ڕاگەیاندن و فەتوای ڕوبەڕو بوونەوەی ڕژێمی بەعسی بە وشەی (جیهاد) ناولێناوەو قۆناغەکەی لە ڕێکخستنی نهێنیەوە گۆڕیوە بۆ ڕاگەیاندن و ڕوبەڕوبوونەوە. واتا ئەو لە تێۆرەوە قۆناغەکەی گواستەوە بۆ پراکتیک، هەر ئەم بازدانە لەقۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر پێویستی بە بڕیای کاریزمایی و بوێرانە هەبووە لەکاتێکدا حکومەتی عێراق لەو فەمەدا لە لوتکەی هێزدابووە.
تێۆری مامۆستا ڕێرڕەوێکی سروشتی و تێزێکی خۆرسک بووە لەسەر بنەمایی شارەزایی لە قورئان و سونەت بە تێڕوانینێکی کوردی؛ نەکەوتوەتە ژێر فشاری سۆشیالیزمی جیهانی عەرەبی کە حیزبی ئیسلامی بەگشتی لەودەمانەدا لەژێر کاریگەری دەوڵەتانی کەنداوو میسردا بوون؛ و بۆ هەربڕیارێک گەڕاونەتەوە بۆ مەرجەعێکی دەرەکی عەرەبی، بزووتنەوە بە ڕابەرایەتی مامۆستا تاکە حیزبێکی کوردی ئیسلامی بووە توانیویەتی ئەو بەربەستانە تێک بشکێنێت و نەکەوتە ژێرکاریگەری دەرەکی جیهانی بەتایبەتیش تەوژمی سەلەفی کەنداوی عەرەبی و ئیخوانی.
ئەم مۆدێلەی کاری حیزبی ئیسلامی چەکدار بەدیاریکردنی ئامانجەکەی زۆر بەڕونی بریتی بوو لە ڕوخاندنی دەستەڵاتی (حیزبی بەعس) لەو ڕۆژگارانەدا ئەمە بابەتێکی گرنگ بوو کورد خەونی پئوەفەبینی و هەموو ئازادیخوازانیش لە ناوخۆی عێراق بەدوای دادپەروەریەکەوە بوون بۆ ڕزگاربوون لە ستەم، سەرەتا حیزبی کوردی تا ڕادەیەک مۆدێلەکەی پێ یسەیر بووە و هەندێک تەوژمی تری ناو کاری ئیسلامیش بە بڕیاێکی نادروستیان زانیوە و ویستویانە خەڵکی تەوژمە ئیسلامیەکە بۆ باڵانسی تەوژمی خۆیان بگۆڕن بەڵام دیسانەوە بوونی کاریزمایی کەسایەتی مامۆستاو شارەزایی لە قورئان و سونەت و واقیع بینی دۆخەکەو بنکە جەماوەریە فراوانەکەی لە تەواوی کوردستان ئەو شەرەفە گەورەی بەودابوو هزرو تێڕوانینەکانی ببنە قوتابخانەیەکی (ئەقڵی و نەقڵی) بۆ دەوڵەمەندکردنی بزافەکەی کە هەردوو چەمکی ئیسلامی و کوردی بە یەک کلتورەوە ببەستێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close