جیهانعێراقهەواڵ

 ئەمریکا پەیامێکی توند ئاراستەی عەلی زەیدی دەکات

ئەمریکا پەیامێکی توند ئاراستەی عەلی زەیدی دەکات

باسک نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە هەڵوێستی ڕەتکەرەوەی خۆی بۆ بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا دووپات کردەوە، لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لەو تەمومژە گرت کە باڵی بەسەر پێوەندییەکانی نێوان ئەو گرووپانە و دەوڵەتدا کێشاوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی (NBC News)ی ئەمەریکی کە لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە گواستوویەتیەوە، لە ئێستادا هێڵێکی جیاکەرەوەی (ناڕوون) لە نێوان دەوڵەتی عێراق و ئەو گرووپە چەکدارانەدا هەیە کە سەر بە ئێرانن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامەکەیدا، داوای لە حكوومەتی نوێی عێراق کرد کە بڕیارە بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو پێکبهێنرێت، پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەو گرووپانە بەتەواوی بپچڕێنێت و ڕێگە نەدات بەشدار بن لە حكوومەتدا.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close