
دۆناڵد ترەمپ:
لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگارم بوو
باسک نێت
بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لەکاتی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتۆن، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە.
لە ئێوارەخوانەکەدا دەنگی تەقە دەنگی بیسترا، ئەوەش وایکرد كارمەندانی دەزگای نهێنی ترەمپ لە هۆڵی هۆتێل واشنتۆن هیڵتۆن دووربخنەوە، ئەم رووداوەش دەچێتە پاڵ زنجیریەیەك هێرشی تر دژی ترەمپ كە تائێستا هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لە مێژووی هاوچەرخدا روبەڕوی نەبووەتەوە.
دوابەدوای تەقەکردنەکە، ترەمپ بە رۆژنامەنورسانی راگەیاند، هێرشبەرەکە بە تەقە هێرشی کردووەتە سەر کارمەندانی ئاسایش و دەستگیرکراوەو كێشەی تەندروستی هەیە، داواشی لە ئەمریکییەکان کرد یەکگرتوو بن و کێشە ناوخۆییەکان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی تیرۆرکردن ئاِراستەی سەرۆکە سەرکەوتووەکان دەکرێت و ئەو ئامانجەکە بووە، هێرشبەرەکەش لێی دوور بووە، لەنێویاندا چەندین کارمەندی ئاسایشی نهێنی بونیان هەبووە، ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەکان ماڵی هێرشبەرە دەستگیرکراوەکەیان پشکنیوە، کە پێدەچێت بە تەنیا ژیابێت.
کاتێک رۆژنامەنوسان پرسیاریان لە ترەمپ کرد سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی هێرشبەرەکە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبێت، ترەمپ وتی، پێموانییە وا بێت، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا وردەکاری زیاترمان دەستدكەوێت.



