
فەرمانگەی میدیاو زانیاری:
لە 28ی شوباتەوە 809 هێرش كراوەتە سەر هەرێم بەهۆیەوە 20 شەهیدو 123 برینداری لێکەوتووەتەوە
باسک نێت
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم دەڵێت :لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران، کە لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، چەندین جار بە درۆن و موشەک، بە بیانووی جیاواز و بێ بنەما هێرش كراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لە هێرشەکاندا شوێنی مەدەنی، سەر و ماڵی هاوڵاتییان و کەرتی تایبەت کراونەتە ئامانج.
بە پێی تۆمارەکان، هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێت کە بەشداری جەنگەکە نین و زۆرترین زیانی گیانی و ماڵیان پێگەیشتووە، سەرەڕای بێلایەنی هەرێمی کوردستان لە جەنگەکەدا؛ 809 هێرش بۆ سەر ناوچەکە کراوە کە لە ئەنجامدا 20 شەهید و 123 برینداری لێکەوتووەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




