جیهانهەواڵ

وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هیچ وادەیەکی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاری نەکردووە

وتەبێژی کۆشکی سپی:
ترەمپ هیچ وادەیەکی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاری نەکردووە
باسک نێت
كارۆلین لڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی:
ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئابوری دژی ئێران بەردەوامە.
سەرۆک ترەمپ پێشنیازێكی بەخشندەی پێشکەش بە رژێمی ئێران کردووەو چاوەڕوانی وەڵامێکی یەکگرتووی ئێرانین.

لە ناوخۆی ئێراندا دووبەرەکی زۆر هەیەو ئەمەش جەخت لەسەر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی دەکاتەوە.

سەرۆک ترەمپ چەندین بژاردەی لەبەردەستە سەبارەت بە ئێران.
سەرۆک ترەمپ هیچ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دیاری نەکردووە و راپۆرتەکانیش سەبارەت بە وادەی 3 بۆ 5 رۆژ نادروستن.

لە ئێستادا ئێران لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی سەرۆک ترەمپ و هێزە چەکدارەکانمان گرتیانەبەر.

سەرۆک ترەمپ هێڵە سورەکانی خۆی روونكردووەتەوە، ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت و دەبێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی رادەست بکات.

سەرۆک ترەمپ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئێرانییەکان کارێکی دروست بکەن.

ئێمە تێگەیشتنێکی تەواومان هەیە کە کێ لە ئێستادا سەرکردایەتی ئێران دەکات، بەڵام وەڵامێکی یەکگرتوومان دەوێت بۆ پێشنیازەکەی ترەمپ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close