عێراقهەواڵ

پێكهێنانی حكومەتی عێراق چەند مانگێك دوادەكەوێت

پێكهێنانی حكومەتی عێراق چەند مانگێك دوادەكەوێت

باسک نێت
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەشوێنی خۆی ماوەتەوە، چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت بنبەستی سیاسی بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت بەهۆی ئاڵۆزی لێکتێگەیشتنی هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەروەها كەسایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی “الشرق الاوسط” راگەیاندووە، پێدەچێت دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت پەیوەست بێت بە سروشتی گرژییەكانی ناوچەكەو ئەگەری پێکدادان لە نێوان واشنتۆن و تاران.

ئاماژەی بەشكردووە، هێزە سیاسییەکان بە تایبەت شیعەکان، درك بە کاریگەریی قەبارەی رۆڵی ئەمریکا و ئێران دەكەن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا.

بەپێی هەڵسەنگاندنە سیاسییەکان، رەنگە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا بخایەنێت.

ئەو سەرچاوەیە پێشبینی کردووە، پرسی پێکهێنانی حکومەت دوادەکەوێت تا دوای چارەسەرکردنی ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران، وتوشەیەتی، پێموایە دوای ئەوە گۆڕانکارییەکی یەکلاکەرەوە لە میکانیزم و شێوازی پێکهێنانی حكومەت روودەدات، بە قازانجی یەکێک لە لایەنەکانی ململانێكە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close