
لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران:
ئەمریكا هیچ چاری نیە جگە لە قبوڵكردنی مافەكانی گەلی ئێران
باسک نێت
لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجومەنی شورای ئێران دەڵێت، تاران لە کاتی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن سازشی نەکردووە، دۆناڵد ترەمپیش بە درۆزن وەسفدەكات و جەخت دەكات، تاران لە هێڵە سورەکانی پاشەکشەی نەکردووە و پاشەکشەش ناکات.
ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەكە، لە سەكۆی “ئێکس رایگەیاندووە، “ئەمریکییەکان دوای شکستەكەیان هیچ بژاردەیەكی دیکەیان (سەربازی، ئابووری، تیرۆریستی و هتد) نەدۆزییەوە، تەنها ئەوەیان بۆماوەتەوە چوارچێوەو مافەکانی گەلی ئێران قبوڵ بکەن.
لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئێران دوای ئەوەدێت، ترەمپ لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی وت، گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئێران زۆر باش بووەو ئەوەی ئێستا تاران قبوڵی دەكات پێشتر ئامادەنەبوو قبوڵى بكات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




