
ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، وردەکارییەکانی هەڵوەشاندنەوەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەم شێوەیەیە:
هۆکاری هەڵوەشاندنەوە: وتووێژە ئەتۆمییەکانی بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێن، هەڵوەشایەوە بەهۆی ئەوەی ئێرانییەکان ڕەتیانکردەوە باس لە بابەتە نائەتۆمییەکان بکەن.
پێداگری ئەمریکا: ئەمریکا بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ڕازی نابێت بە گۆڕینی شوێن و شێوازی ئەو وتووێژانەی کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی بەڕێوەبچن.
کۆتایی گفتوگۆکان: ئەمریکا بە ئێرانی وتووە کە بژاردەکە تەنها “ئەمە یان هیچی ترە”، ئێرانییەکانیش لە وەڵامدا وتوویانە “کەواتە هیچی تر”.
داواکارییەکانی ئێران: ئێران داوای کردبوو کە وتووێژەکان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی عومان و بە شێوەیەکی دووقۆڵی و توندوتۆڵ بن، بە جۆرێک تەنها تیشک بخەنە سەر بابەتە ئەتۆمییەکان نەک پرسی موشەکی یان ئاسایشی ناوچەیی.



