عێراقهەواڵ

 بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوری مالیکی دەدرێت

بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوری مالیکی دەدرێت

باسک نێت

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی شوباتی 2026، کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات بۆ یەکلاییکردنەوەی مانەوە یان گۆڕینی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، نووری مالیکی.

رۆژنامەی “سەباح”

کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئەنجامی سەردانی شاندێکی باڵای چوارچێوەکە بۆ هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

خاڵی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتییە لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا نووری مالیکی وەک کاندیدی کۆتایی دەمێنێتەوە، یان لە ژێر کاریگەریی هۆشدارییە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کەسێکی دیکە رادەسپێردرێت.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، رای جیاواز لەناو هاوپەیمانێتییەکەدا هەیە و هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر گۆڕینی مالیکی نەدراوە.

هاوکات نوری مالیکی ڕایگەیاندووە، بێ گوێدانە تویتەکەی ترەمپ تا کۆتایی بەردەوام دەبم، بەڵام ئامادەم بۆ هەر بڕیار و ڕێڕەوێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەیگرێتە بەر.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close