
لەنێوان كێشمەكشێی خۆرئاواو ئێراندا؛ كێ سەرۆكایەتی حكومەتی نوێی عێراق دەكات؟
باسک نێت
رادیۆی (مۆنت كارلۆ) لە راپۆرتێكدا:
هەڵوێستی موقتەدا سەدر لە رەتكردنەوەی بانگەوازی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ بەشداری لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، لەوباوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە كە لایەنێكی دەرەكی دەستوەردان دەكات لە دیاریكردنی كەسی سەرۆك وەزیرانی ئایندەی عێراق.
هاوكات لەگەڵ هەڵوێستی سەدر، ئیئتیلافەكەی نوری مالیكی رەتیكردەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ ویلایەتی دووەم پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێتەوە.
لە پەرەسەندنێكی گرنگدا، گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق كە نزیكە لە ئێرانەوە، وڵاتانی خۆرئاوای تۆمەتباركرد بەوەی فشار لە لایەنە سیاسییە براوەكانی عێراق دەكەن بۆ پەلەكردنی لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و پاڵپشتی لە مانەوەی سودانی دەكەن لە سەرۆكایەتی حكومەتدا.
حزبی تەقەدومی سوننە، كە براوەی دووەمی هەڵبژاردنە، باسی نیگەرانی خۆرئاوا دەكات سەبارەت بە زانیارییەكان لەبارەی ئەو كۆبوونەوانەی كە لە بەغداد لەنێوان دیپلۆماتكارانی ئێرانی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە بەڕێوەچووە، بەئامانجی پێكهێنانی حكومەتی عێراقی توندڕەو لە بەرامبەر ئەمریكاو رژێمەكەی ئەحمەد شەرع لە سوریا.




