
ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری بە عێراق دەدات لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی
باسک نێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەیەوە لە بەغداد، جارێكی تر نیگەرانی خۆی سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەكاتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەکردووە: ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەكە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تاوتوێی ئەم بابەتەی کردووەو، نیگەرانی بەردەوامی ئەمریکاى سەبارەت بە یاساکە دەربڕیوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: فەیگن جارێكی تر قسەكانی مارکۆ رۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتکردەوە، کە یاسای حەشدی شەعبی، هەژمونی ئێران بە دامەزراوەیی دەكات و گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بەهێزتر دەکات، ئەوەش هەڕەشە لە سەروەری عێراق دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




