ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بەغدا وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی هەرێم تەواو کرد

بەغدا وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی هەرێم تەواو کرد

باسک نێت

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەفەرمی وردبینیی بۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران تەواو كرد، بەپێی لیستەكە تەنیا خانەنشینی نوێ‌ زیاد كراوە و هیچ گۆڕانكارییەك نەكراوە

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی دارایی عێراق پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەواو كرد و هیچ تێبینییەكی نەبووە.

لیستەكە بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە كراوە و هیچ كێشەیەكی نەبووە، تەنیا پێداچوونەوەی زیاتر بۆ ئەو ناوانە كراوە كە خانەشینی نوێن و بۆ لیستەكە زیاد كراون.

نوێنەرانی کورد ئاماژە بەوەدەکەن ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە، رێككەوتنێكی كۆنكرێتییە و گرەنتیی سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆیان هەبووە لەبارەی ئەو كێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هێشتا ماون، ئەویش دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و داهاتی ناوخۆیە.

باسک نێت

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close