
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی كاربەڕێكەری ھەرێمی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند:
باسک نێت
بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە داھاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ حكوومەتی عێراق ڕەوانە بكات و بۆ ڕادەستكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستانیش، بە گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ نەوتەكە ڕادەست دەكرێت.
ووتیشی: لە بەرامبەر ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیكات، حكوومەتی عێراقیش بەپێی ھەمان ئەو ڕێككەوتنەی ئەنجام دراوە، ئەوانیش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكەن و دواتریش ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەگرینە بەر، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



