
دۆناڵد ترەمپ:
ئیسرائیل رازیبووە بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی (60) رۆژ
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجەکانی ئاگربەست بۆ ماوەی (60) رۆژ لە کەرتی غەززەو، هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەو ماوەیەدا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: رەزامەندی تەلئەبیب دوای ئەوە هاتووە، تیمەکەی رۆژی سێشەممە كۆبونەوەیەکی درێژو بەرهەمداریان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە، هیواشی خواست حەماس ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات، وەك خۆی وتی، بۆ چاکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ترەمپ پێیوابوو، دۆخی ناوچەكە باشتر نابێت، بەڵکو خراپتر دەبێت، ئەگەر حەماس رەتی بکاتەوە.
وتیشی: قەتەرییەکان و میسرییەکان کە هەوڵی زۆریان داوە بۆ یارمەتیدانی گەیشتن بە ئاشتی، ئەم پێشنیازە کۆتاییە پێشکەش دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




