
-وته‌بێژه سه‌ربازییه‌كه‌ى حه‌ماس دهركهوتهوهو په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى ئیسرائیل دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “جه‌نگ نه‌وه‌ستێنن، ته‌رمى زیاترتان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه”.
-ئەبو عوبەیدە وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قەسام باڵى سه‌ربازیى حه‌ماس، لەنوێترین لێدواندا ده‌ڵێت:”سوپای ئیسرائیل دوێنێ زیانێكی زۆری پێگەیشتوە لەشاری خان یونس‌و جەبالیا، بۆیە لەسەر لایەنگرانی دوژمن پێویستە ئەو جەنگە بوەستێنن، ئەگەرنا تەرمی زیاتریان بۆ ڕەوانە دەكەینەوە”.
-ئەبو عوبەیدە ئه‌وه‌شى وتوه، “تائێستا جەنگاوەرەكانمان میراتگری پەیامبەراننو بەبەردی داود لەزرێپۆشەكانی دوژمن دەدەن‌و ئەو ملهوڕیەیان دەشكێنن”.
-تەنها دوێنێ چه‌كدارانى حەماس لەچەندین ناوچەی كەرتی غەززەو لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان چوار سەربازی ئیسرائیلیان كوشت‌و 17ى دیكەشیان برینداركرد، بەتایبەتی لەبۆسەیەكدا له‌شاری خان یونس.
باسک نێت




