
یەكەم كاروانی حاجیان لە سلێمانیەوە بەرەو سعودیە بەڕێكەوتن
باسک نێت
بەیانی ئەمڕۆ، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە بەڕێی وشکانی بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێکەوتن، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتووش، یەكەم کاروان حاجیان لەرێی ئاسمانیەوە بەڕبکەون.
ئەمساڵ (6)هەزارو (140)هاوڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەجێهێناندنی فەریزەی حەج دەچنە سعودیە، کە بەپێی رێنماییەکان هەر هاوڵاتییەک بەرێگای وشکانی گەشت بکات، بڕی (5) ملیۆن و (500) هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەو هاوڵاتیانەشی بەڕێگای ئاسمانی گەشت دەکەن، بڕی (7) ملیۆن دیناریان لێوەردەگیرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




