جیهانكوردستانهەواڵ

کەی یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێدەکەوێت

باسک نێت

كاروان ستوونی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو پلانەی كە دامان ڕشتووە و بۆمان دیاریكراوە لەلایەن وڵاتی سعودییەوە، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت، هاوكات ڕەوانەكردنی حاجیان بەهەردوو ڕێگای وشكانی و ئاسمانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەموو لایەكی ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت ئەمساڵ ئەو كەسانەی فەریزی حەج ئەنجام دەدەن لەڕێگەی وەرگرتنی ڤیزای حەجەوە حەج بكەن، بۆیە هەر هەوڵدانێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی حەج بە ڤیزای گەشتیاری یاخود ڤیزای ساڵی سزای توند و لێپێچینەوەی بەدوادادێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، دوایین وادە بۆ ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومرەن و ڤیزای عومرەیان وەرگرتووە، دەبێت تا 29ی ئەم مانگە سعودییە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەكانی خۆیان، چونكە ئامادەكاری بۆ مەراسیمەكانی دەستپێكردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close