كەش و هەوا
كه‌شناسی: باران و به‌فر دەبارێت پلەکانی گەرما نزم دەبێت

باسک نێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنورییەکاندا، سبه‌ینێش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا و نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنورییەکاندا، پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو (4-6 ) نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند ده‌بێت و له نێوان (10- 20) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک چالاک بونی هەیە بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سبەى هەینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا و نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییە سنورییەکان نەبێ کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ بەیانی رۆژی شەممە.



