كەش و هەوا
شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەمزووانە بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم سپی پۆش دەبێت زستانی ڕاستەقینە دەستپێدەکاتەوە دەگەڕێتەوە بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .
خودای گەورە ویستی لەسەربێت بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی زۆرساردی جەمسەری بۆ بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم شەپۆلێکی سەرماوسۆڵەی بەهێز، ڕوولەهەرێمی کوردستان دەکات ، ،شەپۆلێکی چڕی بەفربارین لە لەمەودای نێوان
(٦ / ٢/ ٢٠٢٥) بۆ (٨ / ٢/ ٢٠٢٥) بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاوبەخۆیەوە دەبینێت ، لەسەنتەری شارەگەورەکان سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەڵەبجەو ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و بەشێک لەناوجەشاخاوییەکانی گەرمیان و ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەولێر ئەگەری بەفربارین هەیە پێشبینی دەکرێت بەهۆی قوڵبوونەوەی زیاتری بارستەهەوای ساردی جەمسەری بەفر لەهەندێ ناوچەی هەرێم بەفر لەهەندێ ناوچە ببارێت پێشبینی نەکراوبێ ان شاءاللە بەفرو بارانی ڕەحمەت سەرتاپای وڵاتمان دەگەڕێتەوە کۆتایی بەدۆخی وشکی و بێ بارانی دەهێنێت .
واللە ٲعلم بکل شیء
هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی
هەولێر/ هەینی(٣١ / ١/ ٢٠٢٥)ی میلادی




