جیهانڕاپۆرت

بانکی ناوەندی و زیاتر لە 20 بانکی دیکە هاک کران

بانکی ناوەندی و زیاتر لە 20 بانکی دیکە هاک کران

لە گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بانکەکانی ئێران، سێرڤەری بانکی ناوەندی و زیاتر لە 20 بانکی ئەو وڵاتە هاککران

گۆڤاری پۆلێتیکۆی ئەمەریکی

باسک نێت

هێرشەکە سێ هەفتە لەمەوبەر کراوە و گرووپی ئای ئار لێکس لە ڕێگەی کۆمپانیایەک بە ناوی تەوسەن توانیویانە بچنە ناو سێرڤەرەکانی بانکەکان و دەستیان بە زانیارییە پارێزراوەکان ڕابگات.

لەو هێرشەدا 20 بانک لە 29 بانک و دامەزراوەی دارایی ئێران سیستمەکانیان هاککراوە، هەرچەندە حکوومەتی ئێران بە فەرمی هێرشەکەی پشتراست نەکردووەتەوە بەڵام دوای هێرشەکە سەرجەم بانکەکان ناچار بوون، کارپێکردنی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە سەرانسەری ئێران ڕابگرن.

گرووپی هاککەری ئای ئاڕ ئێکس کە پێشتریش هێرشی کردبووە سەر سێرڤەرەکانی 20 کۆمپانیای بیمەی ئێران و زانیارییەکانیانی بڵاوکردبووەوە، ئەمجارەیان بە هاککردنی سیستمی دارایی بانکەکانی ئێران هەڕەشەی کردووە ئەگەر حکوومەتی ئێران بڕی 10 ملیۆن دۆلار پارەی ئەلیکترۆنی بە گرووپەکە نەدات، ئەوا تەواوی زانیارییە داراییەکان لە دارک وێبدا دەفرۆشێتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی دۆخەکە نەزرنگێتەوە بە دزی و نهێنییەوە لەگەڵ گرووپە هاککەرەکە ڕێککەوتووە و کۆمپانیای تەوسەنی ناچار کردووە سێ ملیۆن دۆلار باج بدات بە هاککەرەکان، بۆ ئەوە هەم زانیارییەکان بڵاو نەکرێنەوە هەم متمانە بۆ سیستمی بانکی بگەڕێنێتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close