هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەران بڕیاری دا

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ واژووی لە سەر هەمواری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد و بە پێی هەمواری نوێ، ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهەمبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

هەروەها وتیشی: بەو بڕیارە “داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە وەزیر، جێبەجێ دەبێت”.

دەشڵێت: “ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەگوترێ حکومەتی وەڵامدەرەوە، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی ڕەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی دیراسە دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، سەدان ئەفسەر لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close