كوردستانهەواڵ

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەمانگی ئابدا دوو پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونیی لە (181) وێستگە ئەنجامدەدات

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەمانگی ئابدا دوو پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونیی لە (181) وێستگە ئەنجامدەدات
” ئامادەكاریە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”
باسک نێت
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, مانگی ئابی داهاتوو دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونیی لە (181) وێستگە ئەنجامدەدات, لەمانگی تشرینی یەكەمیشدا پرۆسەی تاقیكردنەوە بۆ ناوەندی گواستنەوە بەڕێوەدەبات.
وەلید خالید عەباس, بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیاو زانیاری و سەرۆكی لیژنەی ئەزموونكاری ناوەندیی, لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان, بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: كۆمیسیۆن لە هەردوو رۆژی (12و25) ئابدا, پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونیی لە (181) ناوەندەی دەنگدان ئەنجامدەدات, كە دابەشبوون بەشێوەی, (53) وێستگە بۆ دەنگدانی گشتی و (3) وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەولێر, (41) وێستگە بۆ هەڵبژاردنی گشتی و دوو وێستگە بۆ تایبەت لە شاری دهۆك.
لە پارێزگای سلێمانیش (74) وێستگە بۆ دەنگدانی گشتی و دوو وێستگە بۆ تایبەت, لە هەڵەبجەش (5) وێستگە بۆ گشتی و وێستگەیەك بۆ دەنگدانی تایبەت.
ئامانج لە پرۆسەكە, تاقیكردنەوەی ئاستی كاریگەریی ئامێرەكانی خێراكردنی ئەنجامەكان و لێكۆڵینەوەیە, وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, كە بڕیاڕە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
كارمەندانی كۆمیسیۆن, لە (10) ئەیلولدا, ناوەندی گواستنەوە تاقیدەكەنەوە, كە ئەنجامەكان لە وێستگەكانی دەنگدانەوە دەگوێزێتەوە بۆ سێرڤەرەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close