ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

بەهۆی گەستنی سەگەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی گەستنی سەگەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە

باسک نێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ساڵی 2025 سەگ پەلاماری نزیکەی 50 هەزار کەسی لەعێراق داوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروسی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، ساڵی رابردوو ، 19 کەس بەهۆی گەزی سەگەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بەهۆکاری گیان لەدەستدانیان، وتەبێژی وەزارەتی تەندروسی عێراق رونیکردوەتەوە، زۆربەیان بەهۆی دواکەوتن لە گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەکان و وەرنەگرتنی چارەسەری بەپەلە گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close