ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

هەزاران زیندانیکراو لەزیندانەکانی عێراق ئازادکران

هەزاران زیندانیکراو لەزیندانەکانی عێراق ئازادکران

باسک نێت
وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایکرد: مانگی ڕابردوو 899 زیندانی لەنێو زیندانەكانی نێو دەستەی چاكسازیی عێراق ئازادكراون.

وتیشی: 491 زیندانی بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ڕێكارەکانیان تەواوبووەو ئازادكراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دادی عێراق؛ لەماوەی مانگی (12)ی 2025دا، 899 زیندانی لەنێو دەستەی چاكسازیی عێراقی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە ئازادكراون.

وتیشی: هاوكات 408 زیندانیی تر بەبڕیاری تری دادوەری ئازادكراون.

بەپێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌: ئازادكردنەكان دوای پێداچوونەوە بووە بەدۆسیەی زیندانییەكان و دڵنیابوون لەوەی هەموو مەرجە یاساییەكان جێبەجێدەكرێن، بەهەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close