جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ پشتی لە ئیسرائیل کرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش بۆ سەر تاران

ترەمپ پشتی لە ئیسرائیل کرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش بۆ سەر تاران
باسک نێت
کەناڵی (12)ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، فەرمانی بە پنتاگۆن و سوپای وڵاتەکەی کردووە، هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی هاوبەش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران رابگرن.

ئەم پێشهاتە هاوتەریبە لەگەڵ لێدوانێكی پێشوی ترەمپ، کە رایگەیاند: هۆشداریداوە بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران، لە کاتێکدا دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی وت: دەمەوێت راستگۆ بم، بەڵێ کردم، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا داوای لە ناتانیاهۆ کردووە خۆی لە ئەنجامدانی كاری سەربازی دژی ئێران بەدوور بگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: وتم لە ئێستادا گونجاو نییە، كە گفتوگۆیەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close