جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئێران دەکات

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئێران دەکات
باسک نێت
تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا لەزاری بەرپرسانی ئاگاداری ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: ئەمریکا زانیاری هەواڵگری نوێی دەستكەوتووە، کە ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: هێشتا روون نییە سەرکردەکانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتایییان داوە یان نا.

هاوكات سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە “سی ئێن ئێن”ی راگەیاندووە، ئیسرائیل رێکەوتنێكی خراپ لەگەڵ ئێران قبوڵ ناکات، جەختیشكردووە لەوەی، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ لێدانی لە ئێران بەشێوەیەكی تاکلایەنە.

ئامادەكاری ئیسرائیل بۆ پەلاماردانی ئێران لە کاتێکدایە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران دەدات لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close