جیهانڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

باسک نێت زانیاری تەواو لەسەر ناو شوێنی ئەو كێڵگەی( نەوت و غاز )ە بڵاودەکاتەوە کەحکومەت لەواشنتۆن ڕێککەوتنی لەسەریان کردوە

مەسرور بارزانی لە واشنتۆن رێككەوتن لەسەر كێڵگە غازی و نەوتییەكانی گەرمیان دەكات .

باسک نێت
هەردوو كێڵگەی نەوتی و غازی (كوردە میر و تۆپخانە)
ئەو دوو كێڵگەیە لە دادگای لەندەن سكاڵایان لەسەربوو
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، رێككەوتن لەسەر هەردوو كێڵگەی نەوتی (كوردە میرو تۆپخانە)ی گەرمیان دەكات،هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ، بە جیا دوو ڕێککەوتننامە لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن بەجۆرێك:

– کۆمپانیایەکی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکی پەرە بە بلۆکی نەوتیی تۆپخانە دەدات نەوتی زیاترە * بلۆكی نەوتی (K 44) لە كێڵگەی نەوت‌و غازی (كوردەمیر) كە دەكەوێتە خوارو ناحیەی سەنگاو و باكوری قەزای كەلار. (3.6) ترلیۆن پێ سێجا غازی تێدایە.

– کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس، کارکردنی لە بلۆکی نەوتیی تۆپخانە گرتووەتە دەست، بلۆكی نەوتی (K 39) كە دەكەوێتە كێڵگەی نەوتی (تۆپخانە) لە رۆژهەڵاتی ناحیەی قادركەرەم‌و ناوچەی جەباری
ئەم دوو بلۆكە نەوتی و غازییە ناكۆكی لەسەرەو لە دادگای لەندەن سكاڵای لەسەر تۆماركرراوە

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close