
لەهێرشەکەی هیندستان بۆ سەر پاکستان کوژراو بریندارهەیە
باسک نێت
سوپای پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی 24 هێرشی سوپای هیندستان بۆ سەر شەش شوێن لە پاکستان، هەشت هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 35ـی دیکەش بریندار بوون و دووکەسیش بێسەروشوێن بوون.
لیوا ئەحمەد چەودەری، وتەبێژی سەربازیی پاکستان ڕایگەیاند، لەنێو ئەو هەشت کوژراوانەدا کچێکی تەمەن سێ ساڵان هەیە، لە مزگەوتێکی شاری بەهاولپور لە ویلایەتی پەنجابی پاکستان کوژراوە.
کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن؛ دانیشتووانی پارێزگا و چەند ناوچەیەکی پاکستان قوتابخانەکانیان داخستووە و باری نائاساییان ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی هیندستان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند شوێنێکی ناو پاکستان کردووە.
لە پەنجاب نزیکەی 130 ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە، دەسەڵاتدارانی ڕایانگەیاندووە، پزیشکان و فریاگوزاری و کارمەندانی فریاگوزاری لە سەرانسەری پارێزگاکەدا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی، لە دوای مووشەکەکانی هیندستان کە لە دوو شوێنیان داوە.




