لەپاش بیست و چوار ساڵ، دوێنێ سێ شەممە، سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمێر پوتین، گەشتە پیۆنگیانگ و لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، پەیماننامەیەکیان گرێدا.
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی ” KCNA” ی کۆریای باکوور، بڵاویکردەوە کە پوتین بەنیازە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ پیۆنگیانگ بەهێز بکات و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاستێکی زیاتر بەرز بکاتەوە.
لەپاش گەشتنی بە پایتەختی کۆریای باکوور، پۆتین وتی ڕووسیا هەمیشە پشتیوانی لە کۆریای باکوور دەکات بۆ بەرگریکردن لە سەروەرییەکەی، هاوکات پۆتین، سوپاسی کۆریای باکووری کرد بۆ پشتیوانیکردن لە سیاسەتی ڕوسیا.”
ئەمڕۆ، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتن، لەپاش کۆبوونەوەو واژۆکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ کیم جۆنک ئون، ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتنێکی ستراتیژییان واژۆ کردووەو ڕێککەوتنەکە بواری سەربازی و ئەمنی دەگرێتەوەو هاوکاری هەردوو وڵات دەکات لە حاڵەتی هێرشکردنە سەر هەریەک لەو دوو وڵاتە.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، لە سەردانە دوو ڕۆژییەکەی پۆتیندا بۆ کۆریای باکوور، باسلە گواستنەوەی چەک لە پیۆنگیانگەوە بۆ مۆسکۆ دەکرێت، ئەو چەکانەی کە ڕووسیا بەنیازە لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیادا بەکاری بهێنێت.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، ڕایگەیاند، لەم سەردانەدا، بەڵگەنامەیەکی نوێی دامەزراندنی” پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پیۆنگیانگ” ئامادەیەو. وتیشی:” ئەم بەڵگەنامەیە بناغەی پەیوەندییەکانمان لە درێژخایەندا دەخاتەڕوو.
پۆتین جەختی لەوەشکردەوە کە مۆسکۆ و پیۆنگیانگ پێشکەوتنێکی گەورەیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا ئەنجامداوە”.