ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەمڕۆ لە لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی شەڕی دەسەڵات لەنێوان دوو دادگای عێراقی سەرهەڵدەدات
باسک نێت
لەمبارەیەوە دەڵێت دادگای تەمیزی عێراق لە نوێترین پەیامی خۆیدا نوسیویەتی “دادگای باڵای فیدراڵی دەسەڵاتەكانی تێپەڕاندووە, دوای ئەوەی تانەی دا لە یەكێك لە بڕیارەكانی لەیەكێك لە دانیشتەكانیدا”.
دادگای تەمیز ئەوەشی وتوە, ئەو دەستەی دادوەری باڵایەو چاودێرە بەسەر سەرجەم دادگاكانەوە, بە دادگای باڵای فیدراڵیشەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری پسپۆڕێکی یاساییەوە نوسیویەتی: بەریەككەوتنی نێوان دادگای تەمیزو فیدراڵی, شوێنەواری ئایندەیی مەترسیداری دەبێت لەسەر تەواوی سیستەمی سیاسی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە