
ئەردۆگان: تورکیا پیردەبێت، کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون لە جەنگ ترسناکترە
باسک نێت
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا وڵاتەکەی لە مەترسی کەمبوونەوەی منداڵخستنەوە و زاوزێ ئاگادار دەکاتەوە و کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون لە جەنگ ترسناکترە. لەو بارەیەوە ئەردۆگان ڕایگەیاند:
ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی دە ملیۆن کەس کەمدەکات.
هێزی گەلێک لەو بەهایانەدایە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگوازرێتەوە. بڕوام وایە ئەو هەنگاوانەی لە چوارچێوەی دیدگەی دە ساڵەی خێزان و دانیشتوواندا دەنرێن، هێزێکی زیاتر بە خێزان دەبەخشن
مرۆڤ میهرەبانی، بەزەیی و هاوسۆزی سەرەتا لە خێزاندا فێر دەبن. یەکەم تۆوی خۆشەویستی و برایەتی لە خێزاندا دەچێنرێت. خێزان یەکەم ناونیشانی خۆشەویستیی نیشتمان و گەلە. کەسایەتی لەناو خێزاندا دروست دەبێت.
•داوا لە خەڵکی تورکیا دەکەم سێ منداڵ و زیاتر بخەنەوە.
• ئەمڕۆ ئەو تێڕوانینەی کە گوایە منداڵ بۆ خێزان و دانیشتووان و بۆ وڵات، بارگرانیە، بە تەواوی هەرەسی هێناوە
• تورکیا هێشتا ” دە ساڵ ” لە یەکێتیی ئەورووپا گەنجترە، بەڵام دەبێت لە ئێستاوە رێکاری پێویست بگرینە بەر
• بڕیارمدا دوایین هەفتەی مانگی ئایار وەک “هەفتەی نیشتمانیی خێزان” پیرۆز بکرێت.
• لەکاتێکدا دانیشتووانمان بەرەو پیربوون دەچێت، هێزی کارمان رووبەڕووی ئاڵنگاری و گوشاری نوێ دەبێتەوە. لە هەندێک سێکتەردا داواکاری بۆ کار کەمبووەتەوە و لە هەندێک کەرتی دیکەشدا بە زەحمەت کارمەند دەستدەکەوێت



