
باسک نێت
لەپاش ساڵێک لە جەنگی ئیسرائیل ــ غ ز ز ە، دەستەی پەخشی ئیسرائیل، کە دەزگایەکی فەرمی سەربەحکومەتە، لە ڕێگەی ڕاپرسییەکەوە، ڕاو هەڵوێستی خەڵکی ئیسرائیلی لەسەر جەنگەکەو دەرئەنجام و لێکەوتەکانی خستووەتە ڕوو.
بەپێی ڕاپرسییەکە:
ــ 35%ی ئیسرائیلییەکان پێیانوایە ئیسرائیل شەڕەکەی لەگەڵ حە ـ ماس ــ دا دۆڕاندووە.
ــ 41%ی ئیسرائیلییەکان دەڵێن متمانەیان بە سوپا لاواز بوە.
86%ی ئیسرائیلییەکان دەڵێن، لەدوای جەنگ ئامادە نین لەشوێنە نیشتەجێبوونەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە بژین.
ــ 61%ی ئیسرائیلییەکان هەست بە سەلامەتی ناکەن لە ئیسرائیلدا.
ــ بەگوێرەی ڕاپرسییەکە 67%ی ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە کە بیریان لە جێهێشتنی وڵات نەکردووەتەوە،.
ــ بەپێی ڕاپرسییەکە، 14%ی لایەنگرانی هاوپەیمانی حکومەت کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات دەڵێن، بیریان لە جێهێشتنی ئیسرائیل کردووەتەوە.
ــ لە 36%ی لایەنگرانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان ڕایانگەیاندووە، بیر لە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەکەنەوە.




