ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامینوسەران
بزووتنەوەی ئیسلامی ، ڕوکارێکی لێکترازاو ، ناوەڕۆکێکی یەکگرتوو

بزووتنەوەی ئیسلامی ، ڕوکارێکی لێکترازاو ، ناوەڕۆکێکی یەکگرتوو
نــزار کمال✍️باسک نێت
کات دەریخست هەموو ئەو ڕەخنانەی نەیارانی بزووتنەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و قوتابخانەی بیری (مامۆستا مەلا عوسمان) یان دەگرت ، کەهەڵقوڵاوی سیاسەی شەرعی و فکری( مقاصد) ی بوو بە بەرگێکی کوردانەی ڕەسەن. زۆر ناواقیعی و نادروست و ڕوخێنەر بوون و هەرگیز نەچونەتە خانەی (ڕەخنەی بونیادنەر)ەوە.
چونکە کۆی ڕەخنەکانیان لەوەدا کۆبووبوویەوە کە بزووتنەوەیەکی سیاسی چۆن دەبێت دەیان بیروڕای جیاواز و جەمسەر بەندی لە شوێنکەوتووانی قوتابخانە ئیسلامیە جیاوازەکان لەناو ڕێکخستنێکدا کۆبکاتەوە و ئەمڕۆ یان سبەی توشی تەقینەوەی ئاینی دەبێت و بەشێک لەمێژووی ئیسلامی کە مێژووی گرفت و جەنگ و ئاریشە ناوخۆییەکانی ئیسلام بوون دووبارە دەبێتەوە.
بەڵام مێژوو دەریخست بزووتنەوە و ڕابەرەکەی توانیان هەموو ئەوجەمسەرانە لەنێو خۆیاندا لەهەموو سەلەفی و جیهادی و صوفی و شێخ و سەید و تادەگاتە مەزهەبە جیاوازەکان لەنێوخۆی خۆیدا کۆبکاتەوە و بەئاڕاستەی تحقیقی (ئەمر بەمەعروف و نەهی لەمونکەر) تەجهیز و تەوجیهیان بکات، کە ئەگەر دروستبێت بڵێین لەناوەڕۆکدا بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی بوو بە سودوەرگرتن لە بیرۆکەی (سۆشیال دیموکرات) و دوور بوو لە(شمولیەت).
ئەگەر چی لەڕواڵەتدا بزووتنەوە توشی چەندین لێکترازان و جیابوونەوە بوو ، بەڵام هیچکام لەو جیابونەوانە لەسەر جیاوازیی فیکر نەبووە و دەور و دەرون و درهەم و دەرەوە پاڵنەری لێکترازانەکان بوون، وەگەرنا زۆرینەی ئەو هێزانەی لێی جیابوونەتەوە ئێستەش ئەندامانیان لەسەر هەمان بیری پێشینیانن و لەئامانجە فیکریەکەی خۆیان لایاننەداوە .
هەرچی بزووتنەوەی ئیسلامیشە لەسەر هەمان قوتابخانە کۆک و کۆیە و بڕوای بەوەیە کە بەشێوەیەکی (مقاصد) سەیری دەق و دەلیلەکان بکرێت و حەرەکەیەکی (ضاهر)یی نەبین و بەخوێندنەوەی واقیع هەنگاوە فیکری و سیاسیەکانی هەڵدەگرێت.
هەرچی ئەو سەرکردایەتیەی ئێستەشی هەیە بەهەموو لایەکانیەوە لەمساتەشدا لەسەر هەمان قوتابخانەن و بەئەسەری ڕەجعیش لەو خزمەتی یەکدەنگی و کۆدەنگیەی موسوڵمان و خزمەتکردن بەئامانجی گەورەی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی کوردەواری و فیکری ئیسلامی بەشدار و پشکدارن .




