
وتارەکەی ئەردۆگان ئەتوانێ جەنگ ڕابگرێت..!!
شۆرش کەمال✍️باسک نێت
ئەوەی لە ناوچەکە ڕوودەدات وەک هەر ڕووداو ئۆپەراسیۆنێکی تری سەربازی و سیاسی و ئابووری تر نیە’ تەنانەت ناوبژیوانی و دیبلۆماتکاری بۆ ئەم دۆخەی کە پێشهاتووە سەختە’ لەهیچ ڕووداوێکی پێشتری ناچێت’ بۆیە ناتوانرێ پێشبینی و گریمانە و پێوەر بۆ ڕووداوەکان دیاریبکرێت.
پێشتر هەندێک وایاندەزانی ئێران تەنها مەسینەو نەعلی لاستیک درووستدەکات ئیتر وادەرنەچوو؛ ئێستا ئەو بۆیلەری ئاوگەرم کردنیش دەفڕێنێ.
وا ئیتر تورکیاش هاتوەتە نێو زلهێزەکان’ ژمارەی گەورەیە لەنێو دونیای تەکنەلۆژیای سەربازی و مەدەنی ئەویش دەتوانێ زۆرشت بفڕێنێ.
پێشتر خەڵک باوەڕی وابوو ئەمریکا دیموکراسی بەرهەم دێنێت؛ ئێستا خەڵک باوەڕی وایە سیستمێکی سەرمایەداری ڕووتە’ تەنها بزنس و ئایدۆلۆژیای سەرکردەکانی ئیسرائیل و دوورگەکەی (ئێپیستن) بەرهەم دێنێت.
لە زانستی سیاسەت دەوترێت: هەرکات شەڕوو ئاشوبێک هەڵگیرسا و کەس نەیزانی کێ هەڵیگیرساندووە ئەوا بەدوای ئەو کەسەدا بگەڕێ کە سوودمەندە لە شەڕەکە’ ئەوەشی زیاترین زیانی بەردەکەوێ ئامانجەکەیە.
ئێستا زایۆنیزم وەک سەگێکی هار لە هەموو مرۆڤایەتی دەوەڕێ بەتایبەتیش لە ئیسلام و موسڵمانان ئامانجەکەشی ڕوون و دیارە چاوی بڕیوەتە ژێرخانی ئابووری وخاک و نامووسی موسڵمانانی ناوچەکە.
ئیسرائیل نەیدەتوانی بەتەنها ئەم جەنگە بکات بۆ ئەم هاوبەشییە پەلکێشی ئەمریکای کرد ئەو دەیویست ئەمریکا ناتۆ و هاوپەیمانەکانی بۆ بهێنێتە نێو جەنگەکە و لەڕووی سەربازی سیاسیەوە دەستکەوتوو بەرژەوەندیەکانی بۆ بپارێزێت، بەڵام ئەم هەوڵە شکستی هێنا و جگە لە ئەمریکا هیچ وڵاتێکی تر نەهاتە نێو جەنگ، ئەمەش لە ناوخۆو دەرەوە بەخراپ بۆیان شکایەوە’ ئێستا ئەوان لەخوایانە جەنگەکە ڕابوەستێ.
نەخشەڕێی نوێی زایۆنیزم تەنها بەداگیرکاری خاکی فەلەستین ڕاناوەستێت’ ئامانجەکەی زۆر گەورەترە لەوەی غەزە کاول بکات و موسڵمانان بەژن ومنداڵەوە کۆمەڵکوژیان بکات لەسەر خاکی خۆیان’ گەرچیهەرچی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە غەزە هەڵوێستێکی وەک پێویستان نەبوو؛ ئەوەی کردیان تەنها دەرکردنی بەیاننامەی شەرمنانانە بوو بەتایبەتیش وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانی ناوچەکەو کەنداو بۆ ڕازیکردنی ئیسرائیل و ئەمریکاو شەرعیەتدان پڕۆسەکە تەنیا یەک داواکاریان هەبوو ئەویش بریتی بوو لە بەتیرۆرست ناسینی (ئیخوان و حەماس) تا بیان خزێننەخستنە لیستی ڕەش.
هەر ئەم هاوپەیمانانەی ناوچەکە ئێستا لە جەنگی ئێران ئیسرائیلدا بارودۆخەکەیان تەواو جیاوازەو گیریانخواردووە؛ پایتەخەکانیان لە تەلئەبیب زیاتر زیانیان پێگەیشتووە’ هیچ پارێزبەندیەکیان نییە؛ ژمارەی قوربانیەکانیان لە قوربانی زایۆنیەکان زیاترە.
ئەوەی لەم جەنگەدا ئیسرائیل لە ئێران کردوویوتیە ئامانج تەنها سەرکردەکانی ئێران نین بەڵکو زیاتر خەڵکە سڤیلەکەین کە دەستیان لێ ناپارێزێت.
عێراق لەم دۆخەیدا لەگەڵ ئەوەی بێلایەنی لەم جەنگە هەڵبژاردووە زیان و قوربانیەکانی لە زیان و قوربانیەکانی ئیسرائیل زیاترەو دەیانجار کەوتوەتە بەر هێرشی دوولایەنەی ئەم جەنگە.
هەرچی هەرێمی کوردستانیشە لەگەڵ ئەوەی هەر لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە بێلایەن وەستاوەو داخوازی ئاشتییە پریشکی ئاگری ئەم شەڕەی بەرکەوتووەو چەندین جار بە مووشەک و درۆن هێرشی کراوەتەسەر ژێرخانی ئابوورییەکەی و خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگەش بوونەتە قوربانی ئەم جەنگە نەخوازراوە.
بارودۆخەکە تادێت ئاڵۆزتر دەبێ هەر ئەمەش وایکردووە نەیارەکانی ئیسرائیل زیاتربن و ئەمریکاو ئیسرائیل تەنها بمێننەوە و لەم جەنگە.
جەنگی ئیسرائیل ئێران تەنها جەنگێکی سەربازی و هەژموونی نییە لەناوچەکە دیوێکی شاراوەی ئاینی و ئایدۆلۆژی تریش لەپشت ڕووداوەکانن کە زۆر بە هەراشی کاردەکەن بۆ کۆمەڵێک دەستکەوتی ئاینی’ ئیسرائیل بە پاڵپشتی لەشکرێک ڕێکخراو دامەزراوەی ئاینی کە کەم کەمە بە بانگەشەی هاتنی مەسیح و کۆتایی دونیا و نزیکبوونەوەی جەنگی (هەرمەجیدون) دەیانەوێت پاساوی ئاینی بۆ خۆیان بهێنێتەوە تا ئەوحەقە بەخۆیان بدەن بۆهێرشکردن و وورەی سوپاکەیانی پێ بەرزبکەنەوە ‘ ئەم بیرو بۆچوونە ئاینیەش تەنها لە ئیسرائیل سەری هەڵنەداوە بەڵکوو لە ویلایەتەیەکگرتوەکانیش لۆبی بۆدەکەن سەرکردەکانیشیان لە بۆنەو وتارەکاندا دەیجوڵێنن و وا خەریکە ببێتە ترێند’ هەندێک لە ناوەندەکان ڕاپرسی لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و پێیانوایە زۆرینەی گەلی ئەمریکا باوەڕیان پێیەتی.
لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکەو تەنانەت ئاسیاو ئەوروپاش لە مەترسی شەڕو لێکەوتەکانی گەیشتوون سەرلەنوێ ستراتیژی خۆیان دادەڕێژنەوە هەر بۆیە لە نوێترین دەرکەوتن و گوتارە مێژووییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆکی لقەکانی پارتەکەیدا، وتارێکی سۆزئامێزی بە جیهان گەیاند’ وتەکانی ئەردۆگان گوزارشتێکی لاستیکی و سیاسیی سادە نەبوون، بەڵکو پێوستی ئەم قۆناغە پڕ لە مەترسیەی جەنگی ناوچەکەی شرۆڤەکردو هەڕەشەکانی ئیسرائیل و تاوانەکانی بەبیری گەلانی جیهان و ناوچەکە هێنایەوە و بانگی کردن بۆ یەکڕیزی و هاوسۆزی و سەرلەنوێ خۆ ئامادەکردن لە هەر ئەگەرێک کە ڕوبدات تا ئیسرائیل ڕابگرن’ هەربۆیە ئەمڕۆ هەموو جیهان لەسەر بژاردەی ئاشتی و ڕێکەوتن سوورن تا ڕێگری بکەن لە جەنگ و ئاراستەکە بەرەو کۆتایهێنان بە قەیرانەکان بەرن بەر لەوەی دۆخەکە بەتەواوی لە دەست بچێت.




