نوسەران

پیلانگێریەکەشیان بەباچوو

پیلانگێریەکەشیان بەباچوو

جلال حمە سعید ✍️ باسک نێت

دوو هەفتەیە ترامپ و ناتانیاهۆ پاس بەیەکتری دەدەن و هەڕەشە لە غەززەو حماس دەکەن ، جارێک دەڵێن غەززە دەکڕین و دواتر دەیکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی جیهانی ، جارێکی تر دەڵێن غەززە دەکەینە دۆزەخ ،
نازانن مرۆڤانێک لەغەززە هەن کە گیانیان لەسەر دەستیانە لە پێناو خاک و بیروباوەڕەکەیان ، خوایش حەتمەن پارێزەریانە …

ئێستا دۆخەکە گەشتوەتە ئاستێک هەرچی هەڕەشەو چاو سورکردنەوەیان هەبوو بوو بە چاو شۆڕی و دەڵێن پلانەکەمان تەنها وەک پێشنیار دەمێنێتەوە نەک فەرزکردن ، بەڵکو چاوەڕێی پلانی بەدیلین بۆ مامەڵەکردن و ئاوەدان کردنەوەی غەززەیەک کە کەرەستەو تەکنەلۆژیا و تەقەمەنی مۆدێرن نەما بەکاری نەهێنن لەدژی کەچی بێ سود دەرچوو ، کۆتاییەکەی بوبە شەرمەزاری و شکستێک کەبە هیچ پیلانگێڕیەکی تر بۆیان ڕاست نابێتەوەو ئەوەی کە ووتیان بەباچوو

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close