كەش و هەوا
شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و باران و بەفر بەڕێوەیە

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و باران و بەفر بەڕێوەیە
بەپێی پیشبینی شارەزایانی بواری کەشناسی، شەپۆلێکی بەهێز هەرێمی کورووستان دەگرێتەوە، شەپۆلە کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاستە، لە کۆتایی هەفتەدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی لەگەڵ دەبێت، کە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو (١٥ بۆ ١٨ پلەی سیلیزی)، بەمەش سەرمایەکی توندی زستانە دەگەڕێتەوە ناوچەکە.
هاوکات، شێوازی بارینەکە پەیوەستە بە ڕێڕەوی بارستە هەوا ساردەکە؛ ئەگەر هەوا ساردەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بێت، بارانبارینەکە چڕتر دەبێت. بەڵام ئەگەر بارستە هەواکە لە رێگەی دەریای رەش و تورکیاوە داخڵی هەرێم بێت، ئەوا هاوشێوەی شەپۆلەکانی رابردوو، بەفربارینێکی بەرفراوان ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەگەری هەیە بەفربارین بگاتە سەنتەری شارەکانیش.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




