وەرزش

سودانی 8 بڕیاری لەبەرژەوەندی یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراق دەركرد

لەپای سەرکەوتنە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026، ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد بۆ ڕێزگرتن لە یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەکە.

ئەنجومەنی وەزیران، وەک ڕێزگرتنێک لە دەستکەوتە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە سەرکەوتنی بۆ یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026، بڕیاریدا بە خەڵاتکردنی یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، کۆمەڵێک ڕێکار پەسەند بکرێن بۆ واژۆکردن، کە بریتین

1- بەخشینی خانووی نیشتەجێبوون بە یاریزانان و ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی بە دیزاینێکی تایبەت کە گوزارشت لەم دەستکەوتە وەرزشییە بکات، لە کۆمەڵگەی (الرفیل) نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە سبەینێوە دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت.

2- بەخشینی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە یاریزانان و ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی.

3- دەرکردنی پۆستە کارتێکی (پول) تایبەت کە ئەم دەستکەوتە لە یادەوەری نیشتمانیدا بەدۆکۆمێنت بکات.

4- دروستکردنی دیواربەندییەکی نیشتمانی (پانۆراما) یان مۆنیۆمێنتێکی یادگاری بۆ نەمرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکە لە کۆرنیشی ئەبو نەواس، کە ناوی یاریزانەکان و مێژووی دەستکەوتەکەی تێدا بێت.

5- ناونانی شەقامێکی سەرەکی لە بەغدای پایتەخت و هەموو پارێزگاکان بە ناوی (شەقامی شێرەکانی ڕافیدەین).

6- دروستکردنی مۆزەخانە یان باڵێکی تایبەت بەم دەستکەوتە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق و شارە وەرزشییەکان، و بەشێکیشی لە مۆزەخانەی کۆشکی حکومەت بێت، کە ناوی یاریزانەکان و درێسەکانیان و وێنەکانی سەرکەوتنی تێدا بپارێزرێت.

7- ناونانی خولەکانی دەرچوونی ئەمساڵ لە هەموو زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان بە ناوی (خولی شێرەکانی ڕافیدەین).

8- بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی نیشتمانی تایبەت بە بەشداری کۆمەڵێک لە هونەرمەندان، بە ناونیشانێک کە گوزارشت لەم دەستکەوتە بکات.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close